جموجۆڵی مەترسیداری تەحریرولشام لە باکووری سووریا

سەرچاوە سوورییەکان لە پێکدادانی توندی نێوان تیرۆریستان لە ئەدلەب و هاوێری حەلەب و جموجۆڵی مەترسیداری تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بۆ زاڵبوون بە سەر باکووری سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، سەرچاوەگەلی سووری لە پێکدادانی توندی نێوان تیرۆریستانی تەحریرولشام یان هەمان بەرەی نوسرە لە گەڵ گرووپەکانی دیکە و لەوان گرووپی ناسراو بە کتائیبی سوارولشام، بیارقولشام لە دەوروبەری شاری ئەتارەب لە هاوێری حەلەب هەواڵیان دا.

ئەو سەرجاوانە ڕایانگەیاند: تیرۆریستانی تەحریرولشام پاش شکستی خولی یەکەمی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لە چوار میحوەرەوە بۆ زاڵ بوون بە سەر ئەتارەب هەوڵ دەدەن. ئەوە لە کاتێکدایە کە تیرۆریستانی تەحریرولشام خوازیاری چوونە ناو شارەن، بەڵام دانیشتووانی ئەو شارە بەرەنگاریان بوونەتەوە و رێگەیان نادەن.

هاوکات هەندێک سەرچاوەی سووری ڕایانگەیاندووە کە تەحریرولشام، شاری ئەتارەبی گەمارۆ داوە و ئەوە پاش زاڵ بوون بە سەر شاخی ستراتژیکیی سەمعان وەک دوا ناوەندی سەر بە نوورئەدین زینکی ئەنجام دراوە و لە ناو شاری ئەتارەب‌یش بە بڵیندگۆکان خەڵکی بانگهێشتی بەرەنگار بوونەوەی تەحریرولشام لە پشت دەروازەکانی ئەو شارە دەکرێت.

سەرچاوەگەلی سەر بە بەرهەڵستکارانی سووریا وێرای ئاماژە بە بێدەنگیی تورکیا هەمبەر بەو هێرشەی بەرەی نوسرە بۆ سەر هیزەکانی هاوپەیمانی لە خاکی سووریا، لە نەبوونی هیچ جۆرە کاردانەوەیەک لە لایەن ئەنقەرەوە هەمبەر بەو شەڕ و تێهەڵچوونانە هەواڵی دا.

لە لایەکی دیکەوە پێکدادانی توندی نێوان تەحریرولشام و گرووپگەلی ژێر فەرمانی گرووپی ناسراو بە وەتەنیە تەحریر لە باکووری ئەدلەب بەردەوامە و باکووری رۆژئاوای حەلەبیش لەو پێکدادانەدا گلاوە و تەحریرولشام وەک یەکەمین هێرش، پەلاماری داوەتە سەر هێزەکانی سەر بە چڵی زەیتوونی پاڵپشت کراوی تورکیا.

سەرچاوەگەلئی سەر بە گرووپی ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا ڕایانگەیاند کە تەحریرولشام دەیەوێ شاری ئەدلەب بهێنێتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی.

یەوە لە کاتێکدایە کە تیرۆریستانی تەحریرولشام هەنگاویان ناوەتە ناو گوند و شارۆچکەکانی هاوێری شاری مەعرەی نەعمان لە باشووری ئەدلەب و لە سەر رێگەی هێرشەکانیان بە سەر شارەکانی تەلمەنس، غەزفە، جرجناز و حەرکی‌ لە رۆژهەڵاتی مەعرەی نەعمان‌دا زاڵ بوونە.

News Code 24141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =