بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،کاتژمێر ٤ و ٤٢ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ پلە بەپێوەری ریشتەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران بە تایبەت کرماشان و هەرێمی هەژاند و لە بەغدا و ناوچە جیاجیاکانی عێراق هەستی پێکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بوومەلەرزەکە بە قوڵی ١٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوای ئەو بوومەلەرزەیە چەند پاشلەرزەیەک لە هەمان ئەو ناوچانە و لە ٢٥ کیلۆمەتری شاری خانەقین روویانداوە.
چەقی بوومەلەرزەکە شاری گیلان غەرب-ی سەر بە پارێزگای کرماشان بووە و لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژاوای ئێرانیش هەستی پێکراوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، تا ئێستا زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەزانراوە بەڵام خەڵکی شارەکانی ئیسلام ئاباد و سەرپێڵی زەهاو و کرماشان لە ماڵەکانیان چوونەتەدەرەوە.
بۆچوونی ئێوە