هێزە ئەمریکییەکانی سووریا لە عەین ئەسەد جێگرکراون

هەندێک سەرچاوەی ئەمنیی عێراق بە میدیایەکی ڕووسیایان ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا دوای چوونەدەر لە سووریا لە بنکەیەک لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق جێگر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێک سەرچاوەی ئەمنیی عێراق بە کەناڵی RTی ڕووسیایان ڕاگەیاندووە کە بەشێک لەو هێزە ئەمریکییەی کە لە سووریا چوونەتەدەرێ لە بنکەی عەین ئەسەدی عێراق جێگر کراون.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند: ئەوی سەبارەت بە گواسترانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ هەولێر وتراوە، تەواو ڕاست نییە، بەڵکوو بەشێکی بەرچاوی ئەو هێزانە لە بنکەی عەین ئەسەدی پارێزگای ئەنبار و بنکە سەربازییەکانی دیکەی ئەمریکی لەو پارێزگایەدا جێگر کراون.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە هێزکانی ئەمریکی هێشتاش لە سنوورەکانی عێراق و سووریان و تەواو نەکشاونەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە گرووپگەلی سیاسیی عێراق چوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ عێراقیان زۆر مەترسیدا زانیوە و ڕایانگەیاندووە کە پەرلەمان بە دوای پەسند کردنی پڕۆژە یاسایەک بۆ وەدەرنانی هێزە بیانییەکان لە زووترین کات لەو وڵاتەیە.

مەنسوور بەعیجی پەرلەمانتاری عێراقی بە ئاماژە بەوەی کە کۆتلەی بەنا یەکەم کەس دەبێت کە دەنگی ئەرێنی دەدات بە پڕۆژەیاسایەک لەبارەی وەدەرنانی هێزە بیانییەکان لە ناو خاکی عێراق و وتی: ئەو هێزانە سەروەریی عێراقیان پێشێل کردووە و لە سەرزەوینی ئێمە وەک هێزی نەخوازراو سەیە دەکرێن. دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا و چونیان بەرەو خاکی عێراق زۆر مەترسیدارە و ناکرێت لەبارەیەوە بێدەنگ بین. هەر بۆیە ئێمە لە پەرلەمان دەنگی خۆمان بۆ سەرخستنی یاسای دەرچوونی هێزە بیانییەکان بە زووترین کات، پێشکەش دەکەین.

بەعیجی جەختی کرد: عێراق نابێتە بنکەیەک بۆ هێزە ئەمریکییەکان کە لەوێوە وڵاتانی درواسێ بکاتە ئامانج و ئەوی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە پرسێکی زۆر مەترسیدارە و عێراق قبووڵی ناکات ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێ یان شوێنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا بەوجۆرەی کە ترامپ ئاماژەی پێداوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش دا: لە ئەگەری پەسندکرانی پڕۆژە یاسای دەرکرانی هێزە بیانییەکان لە لایەن پەرلەمانتارەوە، ئێمە لە پێناو دەرکردنی ئەو هێزانە هەوڵ دەدەین کە بە بێ ڕەزامەندیی بەغدا لە عێراقن و هەر هێزێک مل بەو یاسایە نەدات، ئێمە وەک داعش هەڵسوکەوتی لە گەڵدا دەکەین و زۆر وەدەری دەنێین.

News Code 24138

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =