گەڕاندنەوەی مونافقین بۆ عێراق لە لایەن ئەمریکاوە

پەرلەمانتارێکی عێراقی لە هەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی مونافقین بۆ عێراق و پەروەردە کردنیان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، موحەمەد بلداوی یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی هاوپەیمانی بەنا جەختی کرد کە سەربازانی ئەمریکی دیسان چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی "موجاهدینی خەلق"یان گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو کارە هاوکاتە لە گەڵ کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکی لە باکووری عێراق دەیان کەس لە ئەو تیرۆریستانە پەروەردە دەکەن.

بەلدوای جەختی کرد: ئەمریکا هەوڵ دەدات تا جارێکی تر ناوچەکە پاش کشانەوە لە سووریا ئاڵۆز بکات و ئێران و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بکاتە ئامانج. تەواوی ڕێبەرانی سیاسی عێراق ئەبێ سه‌رنجی ئەم پرسە بده‌ن و هەروەها مەترسیی کردنە ئامانجی سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ کە یارمەتیدەری عێراق بوون لە شەر دژی تیرۆریزم له‌به‌رچاو بگرن.

News Code 24136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =