دژایەتی فراکسیۆنی سەدر لە گەڵ بوونی ئەمریکا لە بەغدا

فراکسیۆنی سەدر دژایەتی خۆیی لە گەڵ بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، فراکسیۆنی پەرلەمانی سائیرۆن دژایەتیی خۆیی لە گەڵ بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاند. ئەو فراکسیۆنە کە لە لایەن موقتەدا سەدرەوە پاڵپشتی دەکرێت، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێارقی کێشەیەک بۆ ئیرادەی نەتەوەیی و پێشێل کردنی نوێی سەروەرایەتی عێراق وەسف کرد.

حەمدوڵڵا ڕکابی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پەرلەمانی سائیرۆن لەم پێوەندیەدا ئاشكرای کرد: ئەو کارە ڕواڵەتی خراپی دەوڵەتی ئەمریکای دەرخست، دەوڵەتێک کە تەواوی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.

ناوبراو بە وتنی ئەو باسە زیادی کرد: هەڵوێستی ئێمە لە دژایەتی لە گەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا نەگۆڕە، ئەمریکایەک کە ڕێز دانانێت بۆ سەروەرایەتی وڵاتەکان و کەرامەتی نەتەوەکان.

ئەو ناڕەزایەتیە پاش ئەوە ڕووی دا کە ژنراڵ ئاستین ڕینفۆس فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش لە عێراق لە ساڵڕۆژی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق لە شەقامی موتنەبی کە شەقامێکی بەناوبانگی بەغدایە خەریکی پیاسە بوو کە کاردانەوەی زۆرێک لە لایەن سیاسی و خەڵکییەکانی بە دواوە بوو.

News Code 24135

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =