ئه‌مریکا له‌ بنکه‌کانی یه‌په‌گه‌ ناکشێته‌وه‌

ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی نزیک له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان ڕایگه‌یاند: زانیاری وردیان ده‌ست که‌وتووه‌ که‌ ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان و ئه‌مریکا له‌ مه‌نبه‌ج له‌ ئارادا نییە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یه‌نی شه‌فه‌ق، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ تێیدا ئاماژه‌ ده‌کات که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا و کوردی سووریا تاکوو ئێسته‌ له‌ بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی شاری مه‌نبه‌ج نه‌کشاونه‌ته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ وه‌ها بڕیارێکیش نه‌ده‌ن.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: ئه‌م بنکه‌ سه‌ربازیانه‌ ته‌نیا له‌ لایه‌ن هێزه‌ کوردییه‌کان و ئه‌مریکاوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بێجگه‌ له‌وانیش که‌س ڕێگه‌ی پێنادرێت هات و چووی ئه‌م بنکه‌ سه‌ربازیانه‌ بکات.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا که‌ به‌ زوویی هێزه‌کانی له‌ سووریا ده‌کشێنێته‌وه‌، به‌ڵام تاکوو ئێستا ڕوون نییه‌ که‌ ئایا ئه‌م هێزانه‌ سووریا ده‌کشێنه‌وه‌ یان نا.

News Code 24134

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =