ئەمریکا دژی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریایە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتی: واشنتۆن دژی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریایە و نایەوێت ئەم ئۆپراسیۆنە ئەنجام ببێت.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپۆتنیک لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند کە جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی کردووە باسی لە دژایەتی واشنتۆن لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا کردووە.

 بۆڵتۆن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین سەبارەت بە هەندێ پرسی جۆراوجۆر لەوانە دۆخی سووریا پاش کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەم وڵاتە، سەردانی ناوچەکەی کردووە.

واڵستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە تورکیا لە بەرانبەر کشانەوەی سەربازانی ئەمریکایی لە سووریا داوای کردووە کە واشنتۆن یارمەتی سەربازی تورکیا بدات بۆ بەرەنگاریی داعش.

تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە بەستێن بۆ هێرشی ئاسمانی و هەروەها یارمەتی لۆجستیکی و گواستنەوەی هێز و چەک و چۆڵی زیاتر بە تورکیا بڕەخسێنێت.

News Code 24133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =