تورکیا گرێبەستی کڕینی ئێس ٤٠٠ هەڵناوەشێنێتەوە

تورکیا پێشنیاری ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی ئێس ٤٠٠ی ڕووسیی قبووڵ نەکرد و لە هەمانکاتدا ئەنقەرە بە هۆی نرخی باڵای پاتریوتی ئەمریکی، ڕازی بە کڕینی ئەو چەکە نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی "یەنی شەفەق"ی تورکیا ڕایگەیاند کە لەم دواییەدا وەفدێکی ئەمریکی هەوڵیان داوە ئەنقەرە ڕازی بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکیی ئێس ٤٠٠ ڕووسی بکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی تورکیا ئەو پێشنیارەیان ڕەت کردۆتەوە چونکە هیچ داشکاندنەوەیەک بۆ کڕینی تەکنۆلۆژیا لە ئەمریکای لە گەڵدا نەبووە.

هاوکات هەواڵدەریی ئانادۆلوش رۆژی پێنج‌شەممە لە بڕیاری ئەمریکا بۆ فرۆشی پاتریوت بە تورکیا هەواڵی دا و ئاژانسی هاریکاریگەلی سەربازیی ئەمریکاش لە ناوەڕاستەکانی مانگی زایینی ڕابردوو لە ڕەزامەندیی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ گرێبەستی فرۆشی چەک بە بایەخی ٣،٥ ملیارد دۆلار بۆ فرۆشی سیستەمگەلی مووشەکیی پاتریوت و جیهازاتی هاوپەیوەندی بە تورکیا هەواڵی دابوو.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕووسیا دەڵێت کڕینی پاتریۆت نابێتە ئاستەنگ لە بەردەم کڕینی ئێس ٤٠٠ لە لایەن تورکیاوە و ڕەوتی جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنە درێژەی هەیە.

News Code 24132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =