ڕێز له‌ برایانی یوسف زه‌مانی گیرا

به‌ پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی یوسف زه‌مانی مه‌راسمێکی ڕێز لێنان بۆ حه‌سه‌ن و حسه‌ین یوسف زه‌مانی له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حەسه‌ن و حسه‌ین یوسف زه‌مانی دوو موزسیانی ناوداری کوردن که‌ خزمه‌تی زۆر گه‌وره‌یان به‌ مۆسیقای کوردی و سونه‌تی له‌ ئێران کردووه‌. له‌م مه‌راسمه‌ شاعران و موزسیانه‌ ناوداره‌کانی ئێران به‌شداریان کرد و سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی هونه‌ری ئه‌م دوو برایه‌ لێدوانیان دا.

هه‌روه‌ها له‌م ڕێوڕه‌سمه‌ مامۆستایان خه‌لیل یوسف زه‌مانی ، ده‌کتور قه‌ده‌معه‌لی سه‌رامی، استاد عه‌لیره‌زا پوورئۆمید، سوهه‌یل مه‌حموودی،  دوکتر فه‌رهه‌نگ مشه‌عشه‌عی، فه‌رشید حیسامی، ژيوار شێخ ئویسلامي،  ئه‌مير عه‌باس زه‌فر و شه‌هريار ناسر ئابادی به‌شداریان کرد.

شایانی باسه‌ که‌ مه‌راسمه‌که‌ ڕۆژی هه‌ینی ۱۴ی به‌فرانبار کاتژمێر ۵ی ئێواره‌ له‌ شه‌قامی ئینقلاب، هۆڵی نوور ده‌ست پێ ده‌کات.

News Code 24125

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =