ئەمریکا لە ئەنبار بنکەی سەربازی نوێ دەکاتەوە

سەرچاوەیەکی عێراقی لە دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێی ئەمریکا لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی سەربازی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمریکییەکان خەریکی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبارن.

بە گوێرەی هەواڵدەری فەرمی عێراق(واع)، هێزە ئەمریکییەکان پێشتر بنکەی سەربازی ٢٢ لە قائیم و بنکەی فڕۆکەخانەی الولید لە شارەکانی "الرطبە" هوڵکەوتوو لە ئەنباریان وەکوو بنکەی خۆیان ناساند بەڵام بە هۆی هاتنی داعش بۆ ئەو ناوچە ئەمریکییەکان ئەو دوو بنکەیەیان چۆڵ کرد.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد: پاش ئازاد کردنی ئەو ناوچە لە کۆنترۆڵی داعش دیسان هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەوە بۆ ئەو دوو بنکە.

ناوبراو جەختی کرد: بنکەی سەربازی قائیم لە ٣٠ کیلۆمەتری ناوەندی شاری قائیم هیچ هێزێکی عێراقیی تێدا نییە.

ئەو سەرچاوە وتیشی: هێزە ئەمریکییەکان لە چوارچێوەی کاروانی سەربازی لە بیابانەکانی ئەو ناوچە هاتوچۆ دەکەن و ئەمەش بە زانیاری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ئەلجەزیرە و بادیە بە پێی ڕێککەوتنی ئاسایشی واژۆ کراو لە نێوان دوو وڵاتەکەیە.

News Code 24123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =