ژمارەیەک لە هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی "التنف"ی سووریا دەمێننەوە

ژمارەیەک لە هێزە ئەمریکییەکان ئەگەری هەیە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا لە بنکەی سەربازی "التنف" لە باشووری سووریا بمێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا بە مێدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە پاش ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا کشانەوە، ژمارەیەک لە هێزەکان دەتوانن هەروا لە بنکەی سەربازی "التنف" کە بنکەیەکی سەربازی گرنگی ئەمریکایە بمێننەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئێن بی سی، نزیک بە ٢٠٠ هێزی ئەمریکی ئێستا لە ئەو بنکەیەدان.

ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی دەیەوێت لە سەفەر بۆ ناوچە داگیرکراوەکان سەبارەت بە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هەڕەشەی ئێران گفتوگۆ بکات.

News Code 24120

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =