هەوڵی فه‌ڕه‌نسا بۆ ساز کردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ باکووری سووریا

یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی باڵای کوردی سووریا ڕیاگه‌یاند: فه‌ڕه‌نسا بۆ ساز کردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ باکووری سووریا هه‌وڵ ده‌دات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاوار نیوز، ئیلهام ئه‌حمه‌د وتی: تورکیا له‌ دوای داگیر کردن و تاڵان کردنی سامانی سووریایه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ بیانۆی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورد ئه‌نجام ده‌دات. ئێمه‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا قبوڵ ناکه‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌ردۆغان بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر کوردی سووریا له‌ زۆر وڵات مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌. به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا بۆ ساز کردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ باکووری سووریا هه‌وڵ ده‌دات. ئه‌و لێژنه‌یه‌ی کوردی سووریا که‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسای کرد ئه‌م به‌ڵێنه‌ی له‌ فه‌ڕه‌نسا و سوپای ئه‌م وڵاته‌ وه‌رگرتووه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ کورده‌ هه‌روه‌ها وتی: ئێمه‌ له‌ نیشتمانی خۆمان به‌رگریمان کرد و ڕێگه‌شمان نه‌دا سووریا دابه‌ش بێت. ئێمه‌ درگای دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ کراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت ده‌میشق و دانوستانه‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 24119

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =