باڵه‌فڕه‌کانی عێراق حه‌شاره‌گه‌ی داعشیان له‌ دیالە بۆردمان کرد

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ ۹ حه‌شارگه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ دیالە ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک تیرۆریست له‌ سامڕا ده‌ستگیر کراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاماژه‌ی دا که‌ ۹ حه‌شاره‌گه‌ و ۴ ئۆتۆمبیلی سه‌ر به‌ داعشییه‌کان له‌ پارێزگای دیالە له‌ناو براوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، باڵه‌إره‌ عێراقییه‌کان توانیان ۹ حه‌شاره‌گه‌ی داعشییه‌کان و ۴ ئۆتۆمبیل له‌ دیالە له‌ناو ببه‌ن، هه‌روه‌ها له‌م هێرشه‌ ئاسمانییه‌ ۴ ماتۆرسیکلت، ژنراتۆری کاره‌با و تونێلێکی داعشییه‌کان خاپوور کراوه‌.

ئه‌م ناوه‌نده‌ ڕایگه‌یاند که‌ بڕێک نیتراتی ئامۆنیکا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و ژماره‌یه‌ک تیرۆریستیش له‌ سامڕا ده‌ستگیر بوون.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ هێرشێک بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌کان پووچه‌ڵ له‌ ئه‌نبار کراوه‌ته‌وه‌. هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراویان دۆزیه‌وه‌ که‌ له‌ دوای هێرش کردن بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌کان بوو. ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ له‌ جزیره‌ی شامییه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیرا.

News Code 24117

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =