ڕەنگە شەڕڤانانی کورد بچنە ڕیزی سوپای سووریا

فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند: بەدووری نازانین هەسەدە بچێتە ناو ڕیزەکانی سوپای سووریاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕێدور خەلیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە : هیچ بژاردەیەکیان لەبەردەمدا نەماوە جگە لە گەیشتن بە چارەسەرێک لەگەل دیمەشقدا سەبارەت بە داهاتووی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە کوردستانی سووریا چونکە ناوچەکانیان بەشێکن لە سوریا.

ڕاشیگەیاندووە: گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەت بەردەوامە بۆ گەیشتن بە شێوازێکی کۆتایی بۆ بەڕێوەبردنی شاری مەنبج، ئەگەر گەیشتنە چارەسەرێکی گونجاو کە مافی دانیشتووانەکەی پارێزراوبێت، ئەوا دەتوانن ئەو تاقیکردنەوەیەی مەنبج پەیڕەو بکەن لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات

ئاماژەی بەوەش کردووە: سەرەتایەکی ئەرێنی هەیە لە گفتوگۆکانی نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی دیمەشق.

ڕوونیکردەوە: "چوونە ناوەوەی سوپای سووریا بۆ سنووری باکوور لەگەڵ تورکیا بەدوور نازانرێت، چونکە ئێمە بەشێکین لە جوگرافیای سووریا، بەڵام هێشتا دۆخەکە پێویستی بە ڕێکخستنی دیاریکراو هەیە بۆ چۆنێتی حوکمکردنی ئەو ناوچانە."

ڕێدور خەلیل ئاشکرایکردووە: "خاڵی ناکۆک هەیە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتی، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل پێکهاتەی سەرەکییەتی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە دیمەشق، ئەو ناکۆکییانەش پێویستیان بە گفتوگۆ هەیە بە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆئەوەی بە ئاسانی بگەنە چارەسەرێکی هاوبەش."

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا جەختیکردەوە، کورد ڕەتیدەکەنەوە لە ناوچەکانی خۆیان بکشێنەوە، بەڵام بەدووریشی نازانن بچنە ڕیزەکانی سوپای سوریاوە، ڕوونیشیکردەوە، "ڕەنگە ئەرکی هێزەکانمان بگۆڕێت، بەڵام لە خاکی خۆمان پاشەکشە ناکەین و دەبێت پێگەیەکی دەستوریمان هەبێت، کە ببینە بەشێک لە سوپای نیشتمانی سووریا، یان دۆزینەوەی شێوازێکی تر کە بگونجێت لەگەڵ پێگە و قەوارە و کاریگەریمان."

ڕێدور خەلیل پێشوازی لە هەوڵەکانی ڕوسیا کرد، کە دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت وەک دەوڵەتێکی زلهێز و دڵنیاکەر لە بڕیاری سیاسی سووریادا.

News Code 24116

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =