بەفر وسەرما ئاسمانی کوردستانی گرتەوە

بەڕێوەبەری ئیدارەی کەشناسی کوردستان وتی: بە گوێرەی زانیارییەکان و خەریتەکانی پێش بینی کەش، بارینی بەفر و باران ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەمە سەرانسەری پارێزگای کوردستان دادەگرێت.

 بە ڕاپۆرتی هەوالنێری مێهر، ڕەحیم سدیقی ڕایگەیاند: لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە تا ئێوارەی دووشەمە شەپۆلێکی بەفر و باران لە کوردستاندا چالاک دەبێت کە دواتر بە سەرما و سۆڵاوە کۆتایی دێت.

سدیقی ڕایگەیاندووە: پوتانسیەلی باران و بەفر لە بەشی ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوای پارێزگای کوردستان زیاتر لە بەشەکانی ترە.

 هەروەها هاتنی با و زریان لە بەرزاییەکان دەبێتە هۆی کڕێوە و مژ دیدی شۆفێرەکانی کەم کردووەتەوە.

News Code 24114

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =