زانکۆ کوردستان ۱۴ خوێندکار دەنێرێتە دەرەوەی ئێران

له‌مساڵدا زانکۆ کوردستان له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان زانکۆکان له‌ ئاستی جیهان ۱۴ خوێندکار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌مساڵدا زانکۆ کوردستان له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان زانکۆکان له‌ ئاستی جیهان ۱۴ خوێندکار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، زانکۆ کوردستان ۸ کچ و ۶ کوڕی خوێندکار به‌ره‌و زانکۆی خاین له‌ ئیسپانیا، ICD پاریس و JOANNEUM  University of Applied Sciences FH  نه‌مسا ده‌نوێرێت.

له‌م ۱۴ خوێندکاره‌، ۲ که‌سیان بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و ئه‌وانی دیکه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک ترمی خوێندن له‌م زانکۆیانه‌ ده‌خوێنن و هه‌موو تێچووی ئه‌م خوێندکارانه‌ش له‌م ماوه‌یه‌ له‌ لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپاییه‌وه‌ دابین ده‌کرێت.

شایانی باسه‌ که‌ زانکۆ کوردستان پلانی ئاڵوگۆڕ کردنی خوێنکاران له‌ ئاستی جیهان هه‌یه‌ و هه‌ر ساڵ ئه‌م کاره‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند زانکۆیه‌کی بیانی ئه‌نجام ده‌دات.

News Code 24113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =