وتەکانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری ناوخۆیی ئێرانه‌

به‌هرام قاسمی وتی: به‌داخه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تێک که‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ وڵاته‌که‌یه‌وه‌ نییه‌، قسه‌ی به‌ په‌له‌ و نادروستی کردووه‌ و زانیاری له‌مباره‌وه‌ نه‌بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ قسه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ دژی ئێران، وتی: به‌ کارهێنانی ئه‌م وشانه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا جێگه‌ی داخ و تێڕامانه‌. به‌داخه‌وه‌ ئه‌و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ چه‌ند جارێک سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تێک قسه‌ی کردووه‌ که‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وانه‌وه‌ نییه‌ و نیشان ده‌دات که‌ زانیاریان له‌مباره‌وه‌ نییه‌. ئه‌مه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کار و باری ناوخۆیی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه‌.

قاسمی زیادی کرد: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا باشتر وایه‌ که‌ له‌ ئاکاری ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌ ناوچه‌که‌ له‌م ۲۰ ساڵی ڕابردووه‌ بڕوانێت که‌ به‌ پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته‌یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و جیهان به‌رهه‌م هێناوه‌.

قاسمی وتی: بڕوانێت له‌ خه‌ڵکی یه‌مه‌ن، عێراق، سووریا و فه‌له‌ستین بزانێت چیها وێرانی و هه‌ژاریان به‌رهه‌م هێناوه‌، بریتانیا یه‌کێکه‌ له‌ سه‌ره‌کی ترینی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رده‌وام چه‌کی فرۆشتووه‌ و ده‌یفرۆشێت به‌ ناوچه‌که‌، ئه‌وان ده‌بێت شه‌رمه‌زار بن له‌ وڵاتێک پشتیوانی ده‌که‌ن که‌ به‌ چه‌کی ئه‌وان خوڵک و منداڵانی یه‌مه‌نی کوشتار ده‌کات.

News Code 24112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =