بەرەو ڕوو بوونەوەی ئێمە لە گەڵ هێزە بیانییەکان لە عێراق وەکوو داعشییەکانە

یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە لە ئەگەری پەسەند کردنی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە ئەگەر ئەوان لە گەڵ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق دژایەتی بکەن، عێراقییەکان وەکوو داعشییەکان لە گەڵ بەرەوڕوو دەبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، مەنسوور بەعیجی پەرلەمانتاری عێراقتی وتی: ئەگەر گەڵاڵەیەک لە سەر کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق بێتە پەرلەمان ئەوا هاوپەیمانی" بناء" بێ گومان دەنگی پێ دەدات.

ناوبراو زیادی کردڵ ئەو هێزانە سەروەری عێراقیان پێشێل کردووە و لە خاکی ئێمە نەشیاو دێنە ئەژمار. کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا و هاتنیان بۆ عێراق زۆر مەترسیدارە و ناتوانرێت لە بەرانبەریدا بێ دەنگ ببیت هەر بۆیە ئێمە لە پەرلەمان دەنگ دەدەینە یاسای کردنە دەرەوەی ئەو هێزە بیانیانە کە بێ ڕێککەوتنی بەغدا لە عێراقن لە کاتی خۆیدا.

بەعیجی وتیشی: عێراق نابێتە بنکەیەک بۆ هێزەکانی ئەمریکا بۆ کردنە ئامانجی وڵاتانی دراوسێ و ئەوەی ترامپ وتوویەتی؛ پرسێکی زۆر مەترسیدارە و عێراق قبووڵی ناکات کە ببێتە شوێنێک بۆ بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی ئەمریکا ئەو جۆرەی کە ترامپ ئاماژەی پێ داوە.

News Code 24108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =