بۆچوونی به‌غدا له‌ به‌رانبه‌ر فه‌له‌ستین نه‌گۆڕدراوه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ بۆچوونی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌ فه‌له‌ستین نه‌گۆردراوه‌ و به‌ پێی هه‌مان گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی عه‌ریبی له‌ ساڵی ۲۰۰۲وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا: بۆچوونی به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ فه‌له‌ستین نه‌گۆردراوه‌ و به‌ پێی هه‌مان گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی عه‌ریبی له‌ ساڵی ۲۰۰۲وه‌. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۲ش له‌ کۆمکاری عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا جه‌ختی له‌ سه‌ر کرایه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ هاتووه‌: له‌م دواییه‌ چه‌ند هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی بۆچوونی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڵاڵه‌ی دوو ده‌وڵه‌تی له‌ فه‌له‌ستین بڵاو بووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌موویان بێ بنه‌مان. 

له‌ کۆتایدا ئاماژه‌ کراوه‌: به‌غدا پشتیوانی ده‌کات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ فه‌له‌ستینییه‌کان، هه‌روه‌ها عێراق له‌ هه‌ر هه‌وڵێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین له‌ ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ک ژێنڤ و نیۆیۆرک پشتیوانی ده‌کات.

News Code 24106

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =