گرووپی فه‌تح نووسینگه‌کانی له‌ غه‌زه‌ داخست

وته‌بێژی فه‌تح ڕایگه‌یاند که‌ حزبه‌که‌ی تاکوو کاتێکی نادایار سه‌رجه‌م نووسینگه‌کانی له‌ که‌رتی غه‌زه‌ له‌ ترسی هێرش کردن، داده‌خات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، عاستف ئه‌بوسه‌یف، وته‌بێژی فه‌تح ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌ تاکوو کاتێکی نادیار سه‌رجه‌م نووسینگه‌کانی له‌ که‌رتی غه‌زه‌ له‌ ترسی هێرش کردن، داده‌خات.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م گرووپه‌ ڕووبه‌ڕووی ئاژوه‌گێڕی به‌ ئه‌نقه‌ست و ده‌ستگیر بوونی ئه‌ندامه‌کانی له‌ غه‌زه‌ بووه‌ته‌وه‌. ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی فه‌تح له‌م دواییه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به‌ فه‌تحیش ڕایگه‌یاند که‌ که‌سانی نه‌ناسراو له‌ غه‌زه‌ هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌م ته‌له‌فیزیۆنه‌.

حه‌ماس له‌ ساڵی ۲۰۰۷ کۆنترۆڵی غه‌زه‌ی له‌ ده‌ست گرتووه‌ و ڕایگه‌یاند که‌ هێرش کردن بۆ نووسینگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ ئیدانه‌ ده‌کات و داوا ده‌کات هه‌رچی زووتره‌ بکه‌ره‌کنای ده‌ستگیر بکرێن. حه‌ماس له‌ دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ ساڵوه‌گه‌ڕی ۱۰ ساڵه‌ی ئازاد بوونی غه‌زه‌ جه‌ژن بگرێت، به‌ڵام فه‌تح ئاماده‌ نه‌بووه‌ ڕێکاری یاسایی وه‌ها ڕیوڕه‌سمێک بگرێته‌ به‌ر و مۆڵه‌تی به‌م کاره‌ نه‌داوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ناکۆکی له‌ نێوان هه‌ر دوولا.

News Code 24101

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =