ئه‌نقه‌ره‌ لێدوانی په‌مپئۆ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی خراپی تورکیا له‌ سووریای ئیدانه‌ کرد

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی مایک په‌مپئۆ که‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕۆڵی خراپی له‌ سووریا هه‌یه‌، لێدوانی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، حامی ئاکسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی په‌مپه‌ئۆ کە وتبووی تورکیا له‌ دوای کوشتاری کوردی سووریایە و ده‌بێت له‌مباره‌وه‌ گه‌ره‌نتی بدات، وتی: ئێمه‌ قسه‌کانی په‌مپه‌ئۆ سه‌باره‌ت به‌ وڵاته‌که‌مان ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: په‌مپه‌ئۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌گه‌ڵ کوردی به‌ هه‌ڵه‌ گرتووه‌، ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که‌ زانیارییه‌کانی ئه‌و زۆر دووره‌ له‌ ڕاستی.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند: تورکیا درێژه‌ به‌ شه‌ڕی په‌که‌که‌ و گرووپه‌ کوردییه‌کانی دیکه‌ ده‌دات و پشتیوانی له‌ هه‌موو مافه‌کانی کوردی سووریاش ده‌کات له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م گرووپانه‌ ده‌کات.

News Code 24100

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =