بازاڕچه‌ی سنووریی مله‌خورد بۆ ناوشاری سه‌وڵاوا ده‌گوازرێته‌وه‌

فه‌رمانداری سه‌وڵاوا ڕایگه‌یاند که‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕه‌زایه‌تی داوه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سنووریی مله‌خورد بۆ ناو شاری سه‌وڵاوا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆسار دادوه‌ر، فه‌رمانداری سه‌وڵاوا ڕیگه‌یاند: له‌ سه‌ر داوای پارێزگای کوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕه‌زایه‌تی داوه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سنووریی مله‌خورد بۆ ناو شاری سه‌وڵاوا.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ ئاماده‌ین ئه‌م کاره‌ له‌ ته‌نیا ۱۰ ڕۆژدا ئه‌نجام بده‌ین چون شوێنی نوێی بازاڕچه‌که‌ له‌ سه‌وڵاوا ئاماده‌ کراوه‌ کێشه‌مان له‌ ڕووه‌وه‌ نییه‌. دای کردنه‌وه‌ی هه‌موو بازاڕچه‌ سنووره‌ییه‌کان بازاڕچه‌ی له‌خوردیش به‌ فه‌رمی کاره‌کانی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌.

دادوه‌ر وتی: دوای ڕێکخستنی سنووره‌کان خه‌ڵکی له‌ ژێر ناوی جانتای ئێلکترۆنی ده‌توانن به‌ قه‌د باره‌کانی خۆیان که‌ل و په‌ل بکڕن، هه‌روه‌ها هه‌ر که‌س کارتی چالاکی سنووری هه‌بێت، مانگانه‌ ۳۰۰ هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر یه‌ک ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌که‌ به‌ ژماره‌ی حسابی بانکی سه‌رپه‌ره‌شتی بنه‌ماڵه‌که‌ ده‌ڕژرێت و هیوادارین ئه‌مه‌ کێشه‌ی هه‌ژاری کۆڵبه‌ره‌کان چاره‌سه‌ر بکات.

ئه‌و له‌ کۆتایدا وتی: ئێمه‌ له‌ سه‌وڵاوا ۶ هه‌زار و ۹۹۱ بنه‌ماڵه‌مان هه‌یه‌ که‌ کارتی چالاکی سنووریان هه‌یه‌ که‌ دانیشتووی زیاتر له‌ ۳۳ گوندی نزیک له‌ سنووری مله‌خوردن.

News Code 24096

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =