ئەمریکا و ئیسرائیل ڕوو لە لەناو چوونن

جێگری فەرماندەی سوپای قودس بە وتنی ئەوەی کە ئێران لە سەر بنەڕەتی بیر و باوەڕ رووی لە ئاسایشی دەرەوەی سنووری کرد وتی: ئەمڕۆکە ئەمریکا و ئیسرائیل ڕوو لە لەناوچوونن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرتیپ پاسدار ڕەمزان ڕەزایی شەوی شەممە لە کۆبوونەوەی ئەرکانی بەسیج و مزگەوتەکان لە حسێنییەی تەکیەی نارنج باخ زیادی کرد: بەرگری لە موسڵمانان و زوڵم لێکراو ئەرکی سەر شانمانە و لە ئەو بوارەدا بە گوێ گرتن بە فەرمانی رێبەر بەردەوام ئامادەین.

ناوبراو وتی: لە پرسی سووریا و ئەوەی کە بۆچی ئێمە وەکوو ڕاوێژکار چووین؛ ئەبێ بڵێم کە دەوڵەتی سووریا داوای لە ئێمە کرد تا بە بچینە هانای خەڵکەوە و ئێمە لە سەر بنەڕەتی بیر و باوەڕ لە سووریا شەڕمان کرد.

جێگری فەرماندەی سوپای قودس بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەمڕۆ حزبوڵڵا و بەرەی بەرخۆدان، هێزی بەهێزی هەیە؛ ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ حزبوڵڵا لە باری سەربازییەوە بەهێزە و ئێمە دوژمن لە برانبەر ئەم بەرگریە گەورەیە لە ناوچە، بە هیچ دەبینین.

وتیشی: ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی جیاواز و لە ئەو شەرانەی کە لە ناوچەکە ڕێی خست؛ جگە لە شەڕی مسر، شکستی هێنا و ناچار بە شکست بووە و ئێستا ئەمریکا و ئیسرائیل ڕوو لە لەناوچوونن و مادامێک کە بەرژەوەندی ئیسرائیل لە مەترسیدا بێت؛ ئەمریکا شەڕێکی دژ بە ئێران نابێت.

جێگری فەرماندەی سوپای قودس هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێرانییەکان لە دڵ و ماڵی خەڵکی سووریایە؛ وتی: بە ئەو سەرکەوتنانەوە کە لە سووریا رووی دا و  کشانەوەی جۆراوجۆری دوژمن، ئێستا هەموو شتێک لە قازانجی سووریایە.

سەردار ڕەزایی زیادی کرد: بەرەی بەرخۆدان لە سووریا ئێستا بووەتە بەرەیەکی بەهێز و بە کەڵک وەرگرتن لە کۆڕ و یارمەتییەکانی هێزە جیاوازەکان لەوانە فاتمیوون، زەینەبوون و هێزەکانی حزبوڵڵا و هێزەکانی ڕاوێژکاری ئێران ئەمڕۆ ئاسایش لە سووریا بەردەوامە و دوژمن کشاوەتەوە.

ڕەزایی وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ماوەی ساڵانی جیاواز لە ملەی سەختدا تێپەڕیوە و بە بیری خەڵک و فەرمان بردن لە ڕێبەر گەیشتە چل ساڵەیی و لە درێژەشدا بە فەرمان بردن لە وڵایەتی فەقێ دەگەینە قودسی شەریف و ئازادی دەکەین و لە قودس نوێژی جەماعەت دەکەین.

News Code 24095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =