ئێران ده‌یه‌وێت به‌ تاقی کردنه‌وه‌ی گه‌ردوونی په‌ره‌ به‌ مووشه‌کی باڵستیک بدات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کار و باری ناوخۆی ئێران پاگه‌نده‌ی کرد: تاران به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ سیستمی مووشه‌کی باڵستیک له‌ دوای تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی بۆ گه‌ردوونه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک په‌مپه‌ئۆ له‌ تویته‌ر پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ سیستمی مووشه‌کی باڵستیک له‌ دوای تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی بۆ گه‌ردوونه‌. ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌ توانی مووشه‌کی ئێران به‌رز ده‌کاته‌وه‌. ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا، بریتانیا و ئاڵمانیا له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ ئه‌م کاره‌ دژی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌. ئێمه‌ له‌ به‌رانبه‌ر وڵاتێک که‌ ئه‌منیه‌تی جیهانی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ بێ ده‌نگ نابین.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که‌ ئێران له‌ میانه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا  په‌ره‌ی به‌ سیستمی مووشه‌کی داوه‌ و ئه‌م کاره‌ش ئه‌نجامی سیاسی و ئابووری قورسی به‌داوه‌ ده‌بێت.

ئەو زیادی کرد: ئەمریکا ناوەستێت تاکوو سیاسەتی خراپی ئێران ئەمنیەت و سەقامگیری جیهان لەناو ببات.

پەمپەئۆ پاگەندەی کرد: بە ئێران دەڵەین خۆی لە تاقی کردنەوەی مووشەکی بپارێزێت و هەموو چالاکییە مووشەکییەکانی ڕابگرێت ئەگەرنا گەماڕۆی زیاتر دەدرێت و زیاتریش گۆشەگیر دەبێت.

مانگی پێشوو پەمپئۆ هەوڵی دا تاکوو ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی ئێران گەماڕۆی نوێ بسەپێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەم قسانە بە هۆی تاقی کردنەوەی مووشەکی گەردوونی ئەنجام دەدات، مووشەکی گەردوونی بۆ جێگیر کردنی مانگی دەستکرد لە ئاسمان بەکار دێت و سیستمەکەی هاوشێوەی مووشەکی دوور هاوێژی قاڕەپێوە، پەمپەئۆ ئەم تاقی کردنەوە مووشەکییەی دژی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش ناوبرد.

News Code 24091

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =