کورد نه‌خشه‌ڕێگایه‌کی سیاسی پێشکه‌شی ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق کردووه‌

ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی لە کوردستانی سووریا ئاشکرای کرد که‌ سەرکردەکانی کورد لە سوریا بە ناوبژیوانی ڕوسیا لە هەوڵی ڕێککەوتنێکی سیاسین لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەددا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ڕۆیتێرز، بەدران چیا کورد وتی: لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە لە ڕووسیا، ئیدارەی کوردی کە باڵا دەستە لە زۆربەی  ناوچانەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، نەخشەڕێگایەکی پێشکەشکردووە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد، لە ئیستاشدا چاوەڕوانی وەڵامی مۆسکۆ دەکەن.

ئەو لێدوانەی ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی کوردستانی سووریا لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی ١٩ی مانگی رابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند که‌ بەپەلە هێزە سەریازییەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دەکشێنێتەوە، کە لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوەی پێکردوون.

ئه‌م بریاره‌ی ترامپ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی کوردی سووریا بۆ به‌ره‌نگاریی هێرشه‌کانی تورکیا پشت به‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریا ببه‌ستێت و به‌ ڕێککه‌وتنێکی نێوانیان سوپای سووریا گه‌یشته‌ مه‌نبه‌ج و هێزه‌ کورده‌کان کشانه‌وه‌.

News Code 24088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =