به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بلۆمبێرگ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوو سه‌ردانی عه‌ره‌بستان ده‌کات.
بابه‌تی دانوستان و گفوگۆکانی په‌مپه‌ئۆ له عه‌ره‌بستان ڕووداوی کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسه عهرهبستانییهکه ده‌بێت.
پێشتر مانگی ئۆکتۆبه‌ر په‌مپه‌ئۆ سه‌ردانی ڕیازی کرد و مێدیاکانی باسی ئه‌وه‌یان کردبوو که ڕیاز پلانێکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جێبه‌جێ ده‌کات تاکوو کوژرانی خاشقجی نه‌کرێته مل محه‌مه‌د بن سه‌لمان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌مپه‌ئۆ له‌م سه‌ردانه بۆ ناوچه‌که له وڵاتانی ئه‌ردۆن، مێسر، به‌حره‌ین، ئیمارات، قه‌ته‌ر، عه‌مان و کوه‌یتش دیدار ده‌کات.
وه‌ک دیاره له‌م سه‌ردانه بۆ ناوچه‌که که تاکوو ۱۵‌ی ژانڤییه دهبایت، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منی ئه‌مریکاش به‌شداری ده‌کات.
بۆچوونی ئێوە