واشنتۆن هیچ پلانێکی بۆ جێگیر کردنی هێزی عەرەبی لە سووریا نییە

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن هیچ پلانێکی بۆ جێگیر کردنی هێزی وڵاتانی عەرەبی لە سووریا نییە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئەمریکا پلانێکی دیاریکراوی بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا نییە.

ئەو هەروەها جەختیشی کرد: واشنتۆن نایەوێت بۆ هەمیشەش لە سووریا بمێنێتەوە و هیچ پلانێکیشی بۆ جێگیر کردنی هێزی وڵاتانی عەرەبی لە سووریا نییە.

شایانی باسە پێشتر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە داعش لە سووریا شکستی هێناوە و بە زوویی ۲ هەزار سەربازی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنێتەوە.

News Code 24083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =