ئەمریکا و ئیسڕائیل ڕووبەڕووی ئابووری و سەربازی ئێران دەبنەوە

سەرۆک وازیرانی زایۆنییەکان ڕایگەیاند کە ترامپ لە ڕووی ئابووری و ئیسڕائیلیش لە ئاستی سەربازی ڕووبەڕووی ئێران دەبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جورازلم پۆست، یەک ڕۆژ دوای ئەوەی ترامپ دانی نا بە ئازاد بوونی ئێران لە سووریا، بنایامین نتانیاهۆ وتی کە ئیسڕائیل بەردەوام دەبێت لە دژایەتی ئێران لە سووریا. ئیسڕائیل سووربوونی خۆی لە سەر ئەم بابەتە لە سووریا و سنووری لوبنان بەڕوونی نیشان داوە.

سەرۆک وەزیرانی زایۆنییەکان پاگەندەی کرد: گەورەترین مەترسی ئەوەیە ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات کەبە ئاشکرا باسی لەناو بردنی ئیسڕائیل دەکات. من لە سەر سەپاندنەوەی گەماڕۆکان سوور بووم و سەرۆک کۆمار ترامپیش زۆر ئازایانە بەدی هێنا.

ئەو ڕایگەیاند کە ترامپ لە ڕووی ئابووری و ئیسڕائیلیش لە ئاستی سەربازی ڕووبەڕووی ئێران دەبنەوە.

شایانی باسە ترامپ سەبارەت بە ئێران وتی: ئێران ئازادانە لە سووریا ڵەرچییەک بیەوێت دەیکات، بەڵام بەکشانەوەی ئەمریکا لەم وڵاتە، ئێران لە دوای بەهێز بوون لە سووریا نابێت. 

ئەو زیادی کرد: ئێران چی دیکە ئەو وڵاتەی ڕابردوو نییە. ئێران لەژحاڵی کشانەوە لە سووریایە. ڕاست بڵێم ئەوان هەرچییەک بیانەوێت لە سووریا دەتوانن بیکەن، بەڵام خەریکن هێزەکانیان لە سووریا دەکشێننەوە. هەروەها خەریکن لە یەمەنیش دەکشێنەوە.

دواجار ترامپ پاگەندەی کرد: ئێستە ئێران تەنیا لە دوای ئەوەیە بمێنێتەوە، کشانەوەی ئەمریکا هەموو حساباتی ئێرانی تێکداوە و بەر بە کاریگەری تاران لە سەر ناوچەکە دەگرێت.

News Code 24082

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =