قاسم سولەیمانی خزمەتی زۆری بە عێراق کردووە

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نۆجەبای عێراق بە نرخاندنی یارمەتی و پاڵپشتییەکانی ئێران لە عێراق، جەختی کرد کە سەردار سولەیمانی خزمەتی زۆری بەو وڵاتە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نۆجەبای عێراق بە ئاماژە بە ڕیلاسیی ترامپ کە خوازیاری وەرگرتنی غەرامە لە عێراق بووە، وتی: ئێمە چاوەروانی ترامپین هەتا وانەی نوێی بەرخۆدانی پێ بدەین. ئێمە هەموو لە بەرخۆداندا ئامادەی شەهید بوونین و لە هەڕەشەی ئەمریکا ناترسین و بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێین کە حاج قاسم سولەیمانی لە کاتێکدا کە هەموو پشتیان بەردابووین، خزمەتی زۆری گەیاندۆتە عێراق.

ناوبراو وێرای نرخاندنی قارەمانێتی و حیماسەی یەمەنییەکان وتی: ئەگەر چوون بۆ ئەو وڵاتە مومکین بێت، هیچ ناوەستین و خۆمان دەگەیێنینە ئەو وڵاتە.

کەعبی لە رێگەی کەناڵی ئاسمانیی "نۆجەبا" دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی و لە دایکبوونی پێغەمبەری مرۆیی و میهرەبانی بە تەواو مەسیحیانی جیهان و ئازادەکانی جیهان پیرۆزبایی کرد و هەروەها دەنگۆکان لەبارەی دژایەتیی رێبەری ڕەوتی سەدر لە گەڵ جیهاد لە سووریای ڕەت کردەوە.

ناوبراو وێرای ئاوردانەوە لە ڕەوتی ئەندێشەی بەرخۆدان لە عێراق، وتیشی: لە شۆڕشی ١٩٢٠ زانایانی ئایینی، فەقێکان و موجتەهێدەکان پێشەنگی شۆڕش بوون و چەکیان هەڵگرت و پێش خەڵک کەوتن بۆ شەڕ لە دژی بەریتانییەکان.

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نۆجەبای عێراق ڕاشیگەیاند: شەهید "محەمەد سەدر"یش لە خولی هاوچەرخدا دامەزرێنەری ئەندێشەی بەرخۆدانی عێراق بوو؛ کەسایەتییەکی ئایینی کە من دۆستایەتیم لە گەڵدا بوو، لە ژێر کاریگەریی بووم و زۆر شتی لێ فێر بووم.

کەعبی بۆ یەکمجار باسی لە بەشداربوونی لە خەباتی دژ بە داگیرکەرانی ئەمریکی کرد و وتی: بە داخەوە لە هەندێک لە ناوچەکانی عێراق بە گوڵەوە پێشوازیان لە ئەمریکییەکان دەکرد؛ بەڵام ئێمە خێرا هەر دوابەدوای ڕووخانی ڕژیمی سەدام دەستمان دایە چەک و هێرشمان کردە سەر هێزە داگیرکارەکان و توانیمان ئاسایشی جموجۆڵی ئازادانەیان لێ بستێنین و تەنانەت لە ناوچەی سەوزی بەغداشدا ئاسایشیان نەبوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێکدادانی توندی نێوان ڕەزمەندەکانی بەرخۆدانی عێراقی لە گەڵ ئەمریکییەکان لە نەجەفی پیرۆز و شارۆچکەی سەدری بەغدا، بیری هێنایەوە: سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان یارمەتی و ئەزموونی مەیدانیی خۆیان بێ کەم و کەرت ئاراستەی ئێمە کرد.

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نۆجەبای عێراق وێرای نرخاندنی سەرکەوتنەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە ئاستی ناوچە، زیادی کرد: سوپای ئەمریکا لە یەکەیەکی پسپۆڕی هەواڵگریی ئیسرائیلی بۆ شەڕی هەواڵگرانە لە دژی حزبوڵڵای لوبنان یارمەتی وەرگرت بۆ ئەوەی بتوانێ دەست بگرێت بە سەر تاکتیکی شەڕی ئێمە لە عێراقدا، بەڵام لەوبارەیەش شکستی هێنا.

ئەو بەرپرسە پلەبەرزەی حەشدی شەعبی سەبارەت بە ئامادەبوونی نۆجەبا لە سووریا و داکۆکیی سەید موقتەدا سەدر لەوبارەیە، ڕایگەیاند: رێگەی قودس لە کەربەلاوە تا سووریا درێژەی هەیە و ئامادەبوونی ئێمە لە سووریا و لە هەر شوێنێکی جیهان بۆ بەرگری لە موسلمانانە و بە هەمان چەشن کە لە ئازادکردنەوەی حەلەب و زۆربەی ناوچە بندەستەکاندا ڕۆڵمان گێڕاوە، ئەگەر پێویست بێت لەو وڵاتە دەمێنینەوە.

ئەکرەم کەعبی باسی لە بەرەنگاربوونەوەی زایۆنیستەکانیش کرد و جەختی کرد: کاتێک خەریکی تێکشکاندنی گەمارۆی فوعە و کەفریا بووین، ڕژیمی زایۆنی بە هومارەکانی چەک و چۆڵی ئێمەی زانی و چەند جار هێرشی کردنە سەر، ئێمە یەکەی ئازادکردنەوەی "گۆڵان"مان دامەزراند و پەیامێکی ڕوون و ئاشکرامان دایە دوژمنی ئیسرائیلی کە هاتووین و دژی پڕۆژەی تەکفیری دەوەستین و پاش شەڕ ڕاستەوخۆ لە دژی زایۆنییەکان دەست پێدەکەین.

ناوبراو لە کۆتاییدا هیوای خواست کە هەلی چوونە یەمەن ئامادە بکرێت و وتیشی: بۆ چوونە ئەوێ ساتێکیش نەدەوەستاین، ئەگەرچی لەوێدا قارەمانانێک هەن کە بەردەوام حەماسە دەخوڵقێنن.

News Code 24081

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =