ژمارەی تیرۆریستانی کوژراو لە ساڵی ٢٠١٨ لە سووریا

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ژمارەی تیرۆریستانی کوژراوی ساڵی ڕابردووی زایینی لە سووریای ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٢٣ هەزار ملیشیای سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا کوژراون.

هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لە پاییزی ٢٠١٥ەوە زیاتر لە ٨٧ هەزار ملیشیا لە سووریا کوژراوە کە ٨٣٠ کەسیان لە سەرکردەکانی گرووپگەلی تیرۆریستی بوونە.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوە: زیاتر لە ٤ هەزار و ٥٠٠ ملیشیای سەر بە وڵاتانی هاوپەیمانیش لەو ماوەیە لە سووریا کوژراون.

گرووپە تیرۆریستییەکان لە ساڵی ٢٠١٥ەوە نزیکەی هەزار بنکەی مەیدانی و ١٠ هەزار هوماری چەک و چۆڵ‌یان لە دەست داوە.

News Code 24080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =