ئەمریکا سەبارەت بە تاقی کردنەوەی مووشەک هۆشداری بە ئێران دا

وەزیری دەرەوەی ئەمرکا پاگەندەی کرد ئەگەر ئێران دەست لە بەرنامەی مووشەکی هەڵنەگرێت، ئەنجامی سیاسی و ئابووری سەختی دەبێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نوێ ترین پاگەندەی خۆدی هەڕەشەی کرد: ئەگەر ئێران دەست لە بەرنامەی مووشەکی هەڵنەگرێت، ئەنجامی سیاسی و ئابووری سەختی دەبێت.

ئەو زیادی کرد: ئەمریکا ناوەستێت تاکوو سیاسەتی خراپی ئێران ئەمنیەت و سەقامگیری جیهان لەناو ببات.

پەمپەئۆ پاگەندەی کرد: بە ئێران دەڵەین خۆی لە تاقی کردنەوەی مووشەکی بپارێزێت و هەموو چالاکییە مووشەکییەکانی ڕابگرێت ئەگەرنا گەماڕۆی زیاتر دەدرێت و زیاتریش گۆشەگیر دەبێت.

مانگی پێشوو پەمپئۆ هەوڵی دا تاکوو ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی ئێران گەماڕۆی نوێ بسەپێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەم قسانە بە هۆی تاقی کردنەوەی مووشەکی گەردوونی ئەنجام دەدات، مووشەکی گەردوونی بۆ جێگیر کردنی مانگی دەستکرد لە ئاسمان بەکار دێت و سیستمەکەی هاوشێوەی مووشەکی دوور هاوێژی قاڕەپێوە، پەمپەئۆ ئەم تاقی کردنەوە مووشەکییەی دژی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش ناوبرد.

News Code 24079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =