٥ ملیار دۆلارمان بۆ ئاوەدان کردنەوەی عێراق تەرخان کردووە

سەرۆک کۆمارەکانی عێراق و تورکیا لە ئەنقەرە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی نوچە و پرسی نێوان دوو وڵاتەکە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کە سەفەری تورکیای کردووە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەبارەت بە ڕێکارەکانی بەهێز کردنەوەی پێوەندی دوو لایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێویست بوونی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان گفتوگۆیان کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە ساڵح لە گەڵ ئەردۆغان سەبارەت بە پەرەپێدان بە هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە باس و وتووێژی کردووە.

 دوو لایەنەکە هەروەها سەبارەت بە پرسی هاوبەشی نێوان تورکیا و عێراق و بابەتی نێوان دوو وڵاتەکە و ڕێگای چارەسەری کێشەکان گفتوگۆیان کرد.

ئەردۆغان هەروەها لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشی خۆی لە گەڵ بەرهەم ساڵح جەختی کرد: ئێمە ٥ ملیار دۆلارمان بۆ ئاوەدان کردنەوەی عێراق تەرخان کردووە و دوو وڵاتەکە هاوکاری خۆیان لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم زیاد دەکەنەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئاستی هاوکاری بازرگانی نێوان عێراق  و تورکیا لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ گەیشتە ١٦ ملیار دۆلار. ئێمە داوا لە عێراق دەکەین هاوکارییەکان و هان دانەکان بۆ سەرمایەدانەری بەرانبەر بەڕێوە ببات.

ئەردۆغان جەختی کرد: بڕێک گرووپەکان وەکوو داعش و پارتی کرێکارانی کوردستان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و عێراق.

بەرهەم ساڵحیش جەختی کرد: عێراق بەرەو قۆناغێکی نوێ واتا ئاوەدان کردنەوە دەڕوات. وڵاتی ئێمە خوازیاری هاوکاری ستراتیژیک لە گەڵ تورکیایە. پێویستمان بە سەرپەرشتی وڵاتانی دەرەکی نییە چونکوو نەتەوەکانی ئێمە دەتوانن بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان هاوکاری بکەن. ئێمە پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی گشتی لە گەڵ تورکیا لە سەر پرسی جیاوازی نێوان دوو وڵاتەکە هەیە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە سەبارەت بە پرسی سووریا و پێویست بوونی دیاری کردنی چارەنووسیان لە لایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە گفتوگۆمان کرد. ئێمە بۆ پێکهێنانی ناوچەیەک کە بتوانین بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمانی تێدا بهێنینە دی هاوکاری دەکەین.

بەرهەم ساڵح دوێنێ لە لووتکەی لیژنەیەکی پایەبەرزدا گەیشتە ئەنقەرە.

News Code 24078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =