ڕێککەوتنی ستراتژیکی بەغدا و دیمەشق؛ ورزێکی نوێ لە بەرەنگاریی تیرۆریزم

ڕێککەوتنی ستراتژیکی بەغدا و دیمەشق بۆ پێکان و کردنە ئامانجی مۆڵگەگەلی تەکفیری و تیرۆریستی لە ناو خاکی یەکتریدا بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی پێشتر، نیشاندەری دەست‌پێکردنی وەرزێکی نوێ لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم لە ناوچەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەم دواییەدا لە گەڵ فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دیدارو  گفتوگۆی کرد. لەم دیدارەدا لایەنەکان سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییەکانی سووریا، عێراق و ناوچە ڕایان گۆڕییەوە.

ڕووداوێکی گرینگی ئەم دیدارە ئاراستەکرانی نامەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بەشار ئەسەد لە لایەن فالح فەیازەوە بوو و لە نامەکدا وێرای پێداگری لە پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و گرینگیی درێژەی هاوئاهەنگیی دوو لایەنە لە هەموو بوارەکان بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، هاتووە کە کە هاوکاریی دوو لایەنە بە تایبەت بۆ جێگرکردنی ئاسایش لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سووریا پێویستە.

لە میانەی دیداری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە گەڵ سەرۆک کۆماری سووریا وێرای لێکدانەوەی گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی برا تاوتوێ کرا و جەخت لە زەروورەتی پەردەنا بەو پەیوەندیانە لە هەموو بوارەکان بە چەشنێک کە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراق و سووریا بێت، کرا.

بەشار ئەسەد لەو دیدارەدا وتی: گۆڕانکارییە ئیجابییەکان کە لە ناوچەدا دەیبینین، بە تایبەت لە بواری گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ زۆربەی شارەکانی سووریا و عێراق، سەلمێنەری ورەی گەلانی ناوچە بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکانیان و زاڵبوونیان بە سەر پیلانە دەرەکییەکانە.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: پەیوەندیی باش لە گەڵ وڵاتی برامان عێراق و هاوکارییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هۆکاری دەسەڵات و خاڵی بە هێزی دوو وڵات لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمە و درێژەی ئەو هاوکاری و هاوئاهەنگییە بە مەبەستی زاڵبوون بە سەر پاشماوەی تیرۆریستان لە هەندێک ناوچەی سووریا و عێراق پێویستە.

مسۆگەرکرانی ڕێککەوتنێکی تەواو ستراتژیک

فالح فەیازیش ڕایگەیاند: سەرکەوتنی گەلی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم و سەرکەوتنەکانی سووریا و گەڕانەوەی ئاسایش و لە ناوبردنی تیرۆریزم لە زۆربەی ناوچەکان و هاوکات گەڕانەوەی سوپای سووریا بۆ مەنبەج، مزگێنی‌دەری خێر و خۆشی بۆ تەواو ناوچەکەیە.

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرچاوەیەکی دەوڵەتی عێراق جەختی کرد کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە وەڵامی نامەکەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق مۆڵەتی بە بەغدا دا کە بە فرۆکەگەلی جەنگیی عێراقی مۆڵگەکانی داعش لە ناو خاکی سووریا بکەنە ئامانج و ڕایگەیاند: فرۆکەگەلی جەنگیی عێراقی بە بێ مۆڵەتی دیمەشق دەتوانن هەرێمی ئاسمانی سووریا ببەزێنن و مۆڵگەکانی داعش بکەنە ئامانج، بەڵام تەنیا دەبێ لایەنی سووری لەو بڕیارە ئاگادار بکرێتەوە.

کەواتە دەکرێت بڵێین سەفەری فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ سووریا دەسکەوتی گەورەی بە دواوە بووە و ئەویش هەمان مسۆگەر کردنی ڕێککەوتنی تەواو ستراتژیک لە بواری "ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنگەلی دژە تیرۆریستی لە ناو خاکی سووریا و عێراق بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی بەرامبەر"ـه. بێ گومان ئەو ڕیککەوتنە ستراتژیکە زۆر بەر دڵی لایەنگرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی تیرۆریزم و لەوان عەرەبستانی سعوودی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەکەوت و ئەوان تەواو هەوڵی خۆیان بۆ شکستدانی ئەو کارە خستۆتەگەڕ.

دەسپێکی وەرزی نوێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچە

لە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و دیمەشق لە بواری هاوکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپگەلی تیرۆریستی – تەکفیری دەکرێت بە خاڵی دەسپێکی وەرزێکی نوێ لە شەڕی دژی تیرۆریزم لە ئاستی ناوچە بزانین. هۆکاری سەرەکیی ئەو پرسەش ئەوەیە کە دروشمەکانی "هاوکاریی دوو و یان چەند لایەنە" لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم، بەو ڕێککەوتنە پراکتیزە کرا هەتا وەک نمانەیەکی نوێ ئاراستەی سەرکردە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ شەڕ دژی تەکفیرییەکان بکرێت.

پرسی هاوکاریگەلی دوو و چەند لایەنە لە بەستێنی شەڕ لە دژی تیرۆریزم بەردەوام کاکڵەی لێدوانی رێبەران و سەرکردەی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووە؛ لە کاتێکدا زۆر کەم دەکرێت نمانەیەک بدۆزرێتەوە کە ئەو وڵاتانە بە دروشمەکانی خۆیان لەوبارەیە بە تەواوەتی پابەند بووبێتن. هەر بۆیە ڕێککەوتنی ستراتژیکی بەغدا و دیمەشق لەو بوارەدا لاپەڕەیەک نوێ لە "شەڕی هاوبەشی دژ بە تیرۆریزم" هەڵدەداتەوە.

هاوکارییە هاوبەشەکانی سووریا و عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ئەویش بەم شێوەی ئێستای (مۆڵەت وەرنەگرتن بۆ هێرش کردنە سەر مۆڵگەکانی داعش لە ناو خاکی یەکتریدا) دەتوانێ بناغەی نمانەیەک لە هاوبەشی و هاوکاری لە بەستێنی دژە تیرۆریزم بێت؛ بە تایبەت ئەوەی کە دیمەشق و بەغدا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ئەزموونی بە نرخیان لە پێکدادان لە گەڵ گرووپە تیرۆریستی – تەکفیرییەکان بە دەست هێناوە.

سنوورەکان هێمن‌تر دەبن

بێ گومان ڕێککەوتنی ئەم دواییەی دیمەشق و بەغدا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەتواێ ببێتە هۆی هێمن‌تر بوونی زیاتری سنوورە هاوبەشەکانی ئەو دوو وڵاتە؛ بە تایبەت دوای پاککرانەوەی خاکی عێراق و لە سەدا ٩٥ی سووریا لە تیرۆریستانی داعشی، چالاکیی پاشماوەی ئەو تیرۆریستانە لە ناوچەگەلی سنووری و تونێلە سنوورییەکان زیاتر لە جاران پەرەی سەندووە.

هەڵبەت هاوکارییەکانی نێوان سووریا و عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم پێشتریش لە چەند کەرەتدا لە سنوورەکان و لە ناوخۆی خاکی دوو وڵاتدا خەملێندرا بوو و لایەنەکان بە مۆڵەت وەرگرتنی بەرامبەر مۆڵگەکانی داعشیان لە ناوخۆی وڵاتی یەکتریدا بۆردومان کردبوو. بەڵام ئەمجارە هاورییە دوو لایەنەکان بە شێوەی فەرمی قۆناغێکی نوێی هەڵداوەتەوە.

بەمجۆرە تەکفیرییەکان لەوە بە دوا دەسەڵاتی مانۆرێکی کەمتریان دەبێت بۆ شوێن‌گۆڕکێ لە سووریاوە بۆ عێراق و بە پێچەوانە؛ تەنانەت ئەگەر ڕەوتی ئەو شوێن‌گۆڕکێیە بە پاڵپشتیی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت؛ چونکە ئەمجار هێزەکانی سوپای سووریا و عێراق چاوەروانی مۆڵەتی لایەنی بەرامبەر بۆ ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانە سەر گرووپگەلی تیرۆریستی نابن و هەر ئەو بابەتە ئیمتیازێکی گەورە لە بواری شەڕ لە دژی تیرۆریزم دێتە ئەژمار.

هاوپەیمانییەک کە دەتوانێ هەمەگر بێت

بێ گومان هاوپەیمانی دوولایەنەی سووریا و عێراق بۆ شەڕ لە دژی تیرۆریزم لە خاکی دوو وڵات دەفرایەتییەکی هەمەگریشی هەیە؛ هەڵبەت ئەو پرسە پەیوەستە بە گۆڕینی هەڵوێستی وڵاتانی دیکەی عەرەبی هەمبەر بە تیرۆریزم و سەلماندنی نیازپاکیان لە شەڕی دژی گرووپگەلی تیرۆریستی - تەکفیری.

وڵاتانی عەرەبیی دیکە دەتوانن بە یارمەتی دانی ئەو دوو وڵاتە بە جۆرێک هەوڵی چەند ساڵەیان لە بواری دوورخستنەوەی مەترسیی تیرۆریزم لە ناوچە بنرخێنن. جێی شک و گومان نییە کە دەوڵەتانی سووریا و عێراق لە هەمەگر بوونی هاوپەیمانیی دووقۆڵیان پێشوازی دەکەن و بە خاڵێکی شازی دەبینن. 

News Code 24075

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =