هۆشداری نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی عێراق به‌ واشنتۆن

نوێنه‌ره‌کانی عێراق هۆشدارێکی زۆر توندیان به‌ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ پێشێل کردنی سه‌روه‌ری عێراق به‌ مه‌به‌ستی دژایه‌تی کردنی دراوسێکانی ئه‌م وڵاته‌ داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدول ئه‌میر ده‌بی، نوێنه‌ری پارلمانی عێراق، هۆشدارێکی زۆر توندی به‌ ئه‌مریکا دا سه‌باره‌ت به‌ پێشێل کردنی سه‌روه‌ری عێراق به‌ مه‌به‌ستی دژایه‌تی کردنی دراوسێکانی ئه‌م وڵاته‌.

ئه‌و له‌ میانه‌ی تویتێک نووسی: ئه‌مریکا ده‌بێت تێبگات که‌ بوونی ئه‌و له‌ ئه‌مریکا بۆ یارمه‌تی عێراقه‌، نه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته‌ پێشێل بکات بۆ دژایه‌تی کردنی دراوسێکانمان. ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر به‌م ئامانجه‌ به‌رنامه‌ دابڕێژێت ده‌بێت بزانێت که‌ به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی خه‌ڵک و پارلمان و ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رۆکی ده‌گرێت و کاردانه‌وه‌کان گه‌وره‌ تر له‌ حساباتی ئه‌مریکا ده‌بێت.

6

News Code 24073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =