دانوستانی سەرۆک کۆمارەکانی عێراق و تورکیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە

سەرۆک کۆمارەکانی عێراق و تورکیا لە کۆبوونەوەی خۆیان لە ئەنقەرە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی نێوان دوو وڵاتەکە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کە سەفەری تورکیای کردووە لە گەڵ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەر ڕێکارەکانی بەهێز کردنەوەی پێوەندی دوو لایەنکە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێویست بوونی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان گفتوگۆیان کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە ساڵح لە گەڵ ئەردۆغان سەبارەت بە پەرەپێدان بە هاوکاری هاوبەش لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە باس و گفتوگۆی کرد.

دوو لایەنکە هەروەها سەبارەت بە بابەتی سەرەنج ڕاکێشی دوو وڵاتەکە و پرسی نێوانیان و ڕێگاکانی چارەسەریان گفتوگۆیان کرد.

بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ لە لووتکەی لیژنەیەکی پلەبەرزدا گەیشتە ئەنقەرە.

News Code 24072

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =