سەفەری وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ئەمریکا و فەڕەنسا بۆ عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر پاڵپشتی وڵاتەکەی لە گەڕانەوە سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موحەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕاسنێکدا جەختی کرد: بۆ بەدی هاتنی ئاسایش و پاراستنی یەکگرتوویی لە ئەوێ، ئەبێ پێکدادانەکان لە ئەو وڵاتە کۆتایی پێ بێت و ڕێککەوتنی لایەنەکان لە سووریا ئەو ئامانجە دێنێتە دی. ئێمە پاڵپشتی دەکەین لە گەرانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب.

ناوبراو درێژەی دا: بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی ئێران، فەڕەنسا و ئەمریکا لە مانگەکانی داهاتوو سەردانی عێراق بکەن.

حەکیم جەختی کرد: بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و عادڵ عەبدومەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە سەرۆکایەتی لیژنەی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەی ئابووری بەرپرسانی عەرەبی لە بەیرووت لە دوایین هەفتەی ئەم مانگە لە ئەستۆ بگرن.

News Code 24069

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =