بۆکسۆرە کوردستانییەکان پلەی دووهەمی ئێرانیان وه‌ده‌ست هێنا

تیمی کوردستان بە یەک زێڕ، یەک زیو و یەک بڕۆنز پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی کێبڕکێیەکانی بۆکسی هەڵبژاردەیی و پاڵەوانێتی لاوانی ئێرانیان لە گیلان مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، بیست و نۆهەمین خولی کێبڕکێیەکانی بۆکسی پاڵەوانێتی و هەڵبژارنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لاوانی ئێران بە ئامادە بوونی بۆکسۆرە بەناوبانگەکان بە میوانداری گیلان بەڕێوە چوو و بە ناساندنی کەس و گرووپە براوەکان کۆتایی هێنا بە کاری خۆی.

گرووپی کوردستان بە دە بۆکسۆرەوە لە ٢٩ هەمین خولی کێبڕکێیەکانی بۆکسی پاڵەوانێتی و هەڵبژارنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لاوانی ئێران بەشداریان کرد و تونایان بە سێ نیشانی زێڕ، زیو و بڕۆنز پلەی دووهەمی کێبڕکێیەکان مسۆگەر بکەن.

لە ئاکامی یارییە تاکەکه‌سییەکاندا ئاکام مری خەڵکی سەقز لە کێشی ٧٥ کیلۆگرامدا میدالیای زێڕ، سامان حسێنی لە کێشی ٩۱+ کیلۆگرامدا نیشانی زیو و سەلاح زارعی لە کێشی ٦٠ کیلۆگرامدا پلەی سێهەمی وەدەست هێنا.

شیاوی باسە، گرووپی کوردستان بە ڕاهێنەری سەید سۆران حسێنی و موحەمەد موڵایی و سەرپەرشتیاری بیژەن عەبدولمەلکی لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداری کرد.

News Code 24067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =