جووڵه‌ی به‌رفراوانی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ ڕۆژئاوای عێراق

سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منیی ئه‌نبار ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکاییه‌کان جووڵه‌ی فراوانیان له‌ پارێزگا ڕۆژئاواییه‌کانی عێراق ده‌ست پێ کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، نه‌عیم که‌عود، سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نبار ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکاییه‌کان جوڵه‌ی فراوانیان له‌ پارێزگا ڕۆژئاواییه‌کانی عێراق ده‌ست پێ کردووه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌کانی ئه‌نبار جێگیر بوون. ئێمه‌ ئاگاداری ژماره‌ی هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین عیسا نین. ده‌وڵه‌ت له‌ بوون و نه‌بوونی ئه‌م هێزانه‌ به‌رپرسه‌. فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌رده‌وام له‌ حاڵی ئۆپراسیۆن له‌ پارێزگای ئه‌نبارن.

شایانی باسه‌ که‌ کاناڵی مه‌یادین دووشه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ یه‌که‌م کاروانی سه‌ربازی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ سووریاوه‌ به‌ره‌و عێراق چووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، مه‌یادین ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌ ۱۲۰ ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی نزیک هه‌رێمی کوردستان جێگیر بوون.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ ئه‌م هێزانه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌ سوود ده‌به‌ن له‌ جێگیر بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نبار ڕاست نییه‌.

یه‌حیا ڕه‌سوڵیش له‌مباره‌وه‌ وتی: هێزه‌کانی ئه‌مریکا دوای کشانه‌وه‌ له‌ سووریا ده‌چنه‌ هه‌وڵێر و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ یان بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ ده‌نێردرێن.

News Code 24066

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =