پاپ فڕانسیس ناچێتە عێراق

وەیزری دەرەوەی واتیکان بە ئاماژە بە دۆخی ئەمنیەتی ئێتسای عێراق ڕایگەیاند کە رێبەری کاتوولیکەکانی جیهان سەردانی ئەو وڵاتە ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، پێترۆ بارۆلین وەزیری دەرەوەی واتیکان لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تی ڤی ٢٠٠٠ی ئیتالیا جەختی کرد: دۆخی ئێتسای عێراق ئیزن نادات کە پاپ فڕانسیس ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان بچێتە ئەو وڵاتە.

بارۆلین کە بەم زووانە سەفەری عێراقی کردبوو لە درێژەدا زیادی کرد: سەفەری پاپ بۆ عێراق پێویستی بە لانیکەم دۆخی ئەمنیەتی هەیە و ئێمە ئیستاکە ئەو دۆخە لە عێراق نابینین.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: کێشەی تیرۆریزم لە عێراق چارەسەر نەبووە بەڵام بە ئەمەوە ئەبێ بڵێم کە پاپ پێی خۆشە سەفەری عێراق بکات.

بڕیارە ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان سەرەتاکانی مانگی فێڤریە بۆ یەکەم جار سەفەری ئیمارات بکات.

News Code 24064

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =