هەناردەی کاڵا لە گومڕۆکەکانی کوردستانەوە سەدا ١١٥ زیادی کردووە

بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی پارێزگای کوردستان وتی: هەناردە کردن لە ڕێگای گومڕوکەکانی پارێزگاوە لە ماوەی ٩ مانگەی ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری بڕەوە ١١٥ لە سەد و لە باری کێشەوە ٨٨ لە سەد بەرز بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور  ڕایگەیاند: لە ٩ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا یەک ملیۆن و ٤٣٧ هەزار و ٥٣٩ تۆن کاڵا بە بڕی یەک ملیار و ١٢٤ ملیۆن و ٩٠٦ هەزار و ١٤٦ دۆلار لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە هەناردە کراوە.

زیادیشی کرد: پێنج گرووپی گەورەی کاڵا هەناردە کراوەکان لە ڕێگای گومڕوکەکانی پارێزگاوە بریتین لە سەوزەمەنی و گیا بە بڕی ٩٣ ملیۆن دۆلار، مادەی لاستیکی بە بڕی زیاتر لە ٩٢ ملیۆن دۆلار، میوەی خۆراکی بە بڕی ٨١ ملیۆن دۆلار، شتومەکی چێ کراو لە چودەن، ئاسن و فوولاد بە بڕی زیاتر لە ٢٧ ملیۆن دۆلار و بەرهەمی سرامیکی بە بڕی ٢٦ ملیۆن دۆلار بووە.

 بە ئاماژە بە ئەوەی کە بە پێی ٢٢٨ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی پارێزگای کوردستان لە گەڵ عێراق گرنگترین وڵاتی ئامانجی کاڵا هەناردەییەکان لە گومڕوکەکانی پارێزگای کوردستانەوە وڵاتی عێراقو، ڕایگەیاند: وڵاتانی تری ئامانجی ئەو کاڵاگەلە ئەفغانستان، ڕووسیا، ئیمارات، پاکستان و .. بووە.

ڕەحمانی پوور وتیشی: لە ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٠ هەزار تۆن کاڵا بە بڕی ٢٧ ملیۆن دۆلار لە ڕێگای گومڕوکەکانی پارێزگاوە هاتووەتە ناو ئێران کە لە باری کێشەوە سەدا ٧٩ و لە باری بڕەوە سەدا ٤٨ کەم کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو کاڵاگەلە کە لە ئەم ماوە زیاترین بەشیان لە هاوردە کردندا هەبووە لە رێگای گومڕوکەکانی پارێزگاوە بریتین لە ئامێری مکانیکی بە بڕی ١٣ ملیۆن دۆلار، ئامێری گواستنەوەی ماتۆڕی بە بڕی سێ ملیۆن دۆلار، ساختەی ئالومینیۆمی بە بڕی سێ ملیۆن دۆلار و مادەی پلاستیکی بە بڕی یەک ملیۆن دۆلارن.

ڕاشیگه‌یاند: ئەو کاڵاگەلە بە گشتی لە وڵاتانی عێراق، تورکیا، سوئیس، ئەڵمانیا و ئیتالیا هاتوونەتە ناو ئێران و لە ڕێگای گومڕوکەکانی پارێزگاوە ئازاد کراون.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە هەمان ماوەشدا زیاتر لە ٥٣٥ هەزار و ٨٧٣ موسافر لە تەنیا سنووری موسافری پارێزگاوە هاتوچۆیان کردووە، وتی: ئەو ڕێژە هاتوچووە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نیشاندەری بەرز بوونەوەی ٤٠ لە سەدیی ڕێژەی چوونە دەرەوەکان و ٤١ لە سەدەیی هاتنەکانە.

News Code 24063

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =