٤٠٠ شەڕڤانی کورد له‌ مه‌نبه‌ج کشانه‌وه‌

وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند: ٤٠٠ شەڕڤانی کورد ئەمڕۆ لە ناوچەی مەنبج لە پارێزگای حەلەبی باکووری سووریا کشاونەتەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لە بەیاننامەیەکدا وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا ئاشکرای کرد "وەک جێبەجێکردنێک بۆ ئەو ڕێککەوتنەی لەسەری پێکهاتوون بۆ گێڕانەوەی ژیانی سروشتی بۆ ناوچەکانی باکووری سوریا، ئەمڕۆ کاروانێکی هێزە چەکدارە کوردەکان کە پێکهاتوون لە ٣٠ ئوتۆمبێل لە ناوچەی مەنبج کشاونەتەوە بە ئاراستەی کەنارەکانی خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات."

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی سوریادا ئاماژە بەوەش کراوە که‌ ئەو کاروانە ٣٠ ئوتۆمبێلییە ڕوویکردووەتە خۆرهەڵاتی فورات و بە ناوچەی کارا کوزاک لە دووری ٢٥ کیلۆمەتری شاری منبج تێپەڕیوون.

بەگوێرەی بەیاننامەکە ژمارەی ئەو هێزەی کە کشاونەتەوە پێکهاتوون لە ٤٠٠ شەڕڤانی کورد.

وەزارەتی بەرگریی سوریا ڤیدیۆیەکی له‌ کاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش بڵاوکردووەتەوە.

News Code 24062

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =