بودجه‌ی به‌رگری ئێران ۲۱ له‌ سه‌د زیاد ده‌کات

وه‌زیری به‌رگری ئێران وتی: بودجه‌ی به‌رگری وڵاته‌که‌ی بۆ ساڵی داهاتوو نزیک به‌ ۲۱ له‌ سه‌د به‌ نیسبه‌ت ساڵی ۹۷ زیاد ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌گری ئێران له‌ په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتی: ڕاپۆرتێک له‌ پێشکه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوه‌. ئه‌مڕۆ له‌ زۆر بوار به‌ تایبه‌ت موشه‌کی وشکانی و ده‌ریایی سه‌رکه‌وتن زۆر باشمان به‌ ده‌ست هێناوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ هه‌موو پلانه‌کانی ساڵی ۹۷ سه‌رکه‌وتوو بووین و وه‌ک پارلمانیش ڕایگه‌یاند بودجه‌ی سه‌ربازی ئێران له‌ دوو به‌شدا له‌ به‌رچاو گیراوه‌، یه‌که‌م ۴۰۷ هه‌زار ملیارد تمه‌نه‌ که‌ بودجه‌ی گشتیییه‌ و به‌شه‌که‌ی دیکه‌شی کاتێک دابین ده‌کرێت که‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ جێگیر بکرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوانه‌ دابین بکرێت بودجه‌ی سه‌ربازیمان به‌رز بوونه‌وه‌ی زۆر باشی ده‌بێت.

وه‌زیری به‌رگری ئێران ئاماژه‌ی دا: بودجه‌ی به‌رگری ساڵی داهاتوو ۲۱ له‌ سه‌د به‌ نیسبه‌ت ساڵی ۹۷ زیادی کردووه‌. هیوادارم هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان به‌ هاوکاری نێوان ده‌وڵه‌ت و پارلمان چاره‌سه‌ر بێت و بودجه‌که‌ به‌ ته‌واوی دابین بکرێت و کاره‌کان به‌ باشی وه‌ک ساڵی ڕابردوو ئه‌نجام بێت.

News Code 24061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =