ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا سه‌باره‌ت به‌ مه‌نبه‌ج

وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌باره‌ت به‌ دوایین بارودۆخی شاری مه‌نبه‌ج له‌ باکووری سووریا بڵاوکرده‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ دا که‌ ۴۰۰ هێزی سه‌ر به‌ کوردی سووریا له‌ شاری مه‌نبه‌ج کشاونه‌ته‌وه‌ و به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی چۆمی فورات ڕۆشتوون.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ هاته‌ دی که‌ هێزه‌کانی کوردییه‌کانی سووریا داوایان له‌ سوپای سووریا کردبوو به‌ مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تورکیا له‌ شاری مه‌نبه‌ج جێگیر ببێت.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌: له‌ درێژه‌ی ڕێککه‌وتنی باکووری سووریا له‌ سه‌ره‌تای ژانڤییه‌ی ۲۰۱۹، گرووپێک له‌ کورده‌کان به‌ ۳۰ ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ مه‌نبه‌جه‌وه‌ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کشاونه‌ته‌وه‌ و له‌ پردی کارا کۆزاکه‌وه‌ تێپه‌ڕیون. به‌ پێی زانیارییه‌کان ئه‌م هێزانه‌ بریتی بوون له‌ ۴۰۰ هێزی کوردی سووریا له‌ مه‌نبه‌ج.

News Code 24058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =