چوار تیرۆریستی داعشی لە لوبنان دەستگیر کران

سوپای لوبنان ڕایگەیاند کە گرووپێکی ٤ کەسی سەر بە تیرۆریستەکانی داعشیان دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلمەنار، سوپای لوبنان ڕایگەیاند کە گرووپێکی سەر بە تیرۆریستەکانی داعشیان دەستگیر کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای لوبنان ئەم چوار تیرۆریستە کە پەیوەندیان لەگەڵ فەرماندەکانی داعش هەبووە لە باکووری ئەم وڵاتە دەستگیر کردووە.

مێدیاکانی لوبنان ئاماژەیان داوە کە ئەم چوار تیرۆریستە لە نێوان ناوچەکانی مەتن و شەمال لە لوبنان دەستگیر بوون.

News Code 24056

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =