هه‌وڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ سووریا

ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیسڕائیل دانی پێدا نا که‌ سه‌رۆک کۆماری سووریا دوای ۸ ساڵ شه‌ڕ، جارێکی دیکه‌ بۆ نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، کاناڵی ۱۰ی ئیسڕائیل ڕاپۆرتی دا که‌ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا دوای ۸ ساڵ شه‌ڕ، جارێکی دیکه‌ بۆ نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ هاتووه‌: سه‌ره‌ڕای ۸ ساڵ شه‌ڕی چڕ و پڕ له‌ سووریا، جیهانی عه‌ره‌ب به‌ره‌و به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڕوات و ئه‌وا سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌رکه‌وتوو بووه‌.

ئه‌م کاناڵه‌ عبری زمانه‌ زیادی کرد: ئه‌سه‌د به‌ یارمه‌تی ئێران و ڕووسیا توانی جارێکی دیکه‌ بۆ ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی بگه‌ڕێته‌وه‌ و شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان و داعشی کرد و توانی هێزه‌کانی خۆی ته‌نانه‌ت له‌ ناوچه‌ کوردنیشینه‌کانیش جێگیر بکات. ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی به‌ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو باڵوێزخانه‌کانی خۆیان له‌ ده‌میشق جارێکی دیکه‌ بکه‌نه‌وه‌. ئه‌سه‌د له‌ لوبنان به‌ پیاوی ساڵ ناسراوه‌. ئیسڕائیل ده‌رفه‌تی تیرۆر کردنی ئه‌سه‌دی له‌ ده‌ست دا و ته‌نیا دۆڕاوی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ ئیسڕائیل بووه‌.۷

News Code 24055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =