دۆخی ناڵەباری ئاوارەکانی سووریا لە سنووری تورکیا

ئاوارە سووریاییەکانی سەر سنووری تورکیا بە هۆی نەبوونی خۆراک و دەرمانەوە لە دۆخێکی نالەباردان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئاوارە سووریاییەکان کە لە سنوورەکانی تورکیا و سووریا بە سەر دەبەن، ئەم ڕۆژانە دۆخێکی باشیان نییە و لە گەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گرنگترین کێشەی ئاوارەکامنی سووریا کە لە سنوورەکانی تورکیادان نەبوونی ئیمکاناتی خۆراکی و دەرمانییە.

نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی و خۆراکی بووەتە هۆی ئەوەی کە نەخۆشینی مەترسیدار لە نێو ئاوارەکاندا بڵاو ببێتەوە.

بەم شێوەیە ئاوارەکان ئێستا لە هەژاری و سەرما، لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا ژیان بە سەر دەبەن.

News Code 24053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =