ئۆپراسیۆنی دژه‌ تیرۆری هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ سامڕا

هێزی سه‌ربازی عێراق به‌ تازه‌یی ئۆپراسیۆنێکی دژه‌ تیرۆری له‌ شاری سامڕا به‌ڕێوه‌ برد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، زنجیره‌ ئۆپراسیۆنه‌کانی دژه‌ تیرۆری سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوپای عێراق بڕێک بنکه‌ و باره‌گا که‌ گومانی ئه‌وه‌یان بوو پاشماوه‌کانی داعشی تێدا بێت، کرده‌ ئامانج.

له‌م ئۆپراسیۆنه‌، هێزه‌کانی عێراق توانیان دوو تیرۆریستی زۆر مه‌ترسیدار له‌ شاری سامڕا ده‌ستگیر بکه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق له‌ به‌ره‌کانی دیکه‌ش بۆ ده‌ستگیر کردنی پاشماوه‌کانی تیرۆریسته‌کانی داعش درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 24050

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =