دانوستانەکان لەگەڵ سووریا بۆ ڕێگری کردنە لە هێرشی تورکیا

بەرپرسانی ئیداریی شاری مەنبەج ڕایانگه‌یاند که‌ تەنها سه‌باره‌ت به‌ ڕێگری کردن لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا دانووستانیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا کردووە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاوار نیوز، بەرپرسانی ئیداریی شاری مەنبەج ڕایانگه‌یاند که‌ تەنها سه‌باره‌ت به‌ ڕێگری کردن لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا دانووستانیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا کردووە.

شایانی باسه‌ که‌ دوای ئەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند هێزەکانی خۆی لە خاکی سووریا دەباتە دەرەوە، بەرپرسانی کوردی سووریا کەوتنە گفتوگۆکردن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و داوایان کرد بە مەبەستی ڕێگری کردن لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا هێز بنێردرێتە ناوچەکە و هەر بەو پێیەش هێزی دەوڵەتی سووریا لە دەوروبەری منبەج جێگیر کران.

بەرپرسانی شاری منبەج و بەرپرسانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج کە هاوپەیمانی کوردەکانە دانووستانیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند کردوووە و لەو بارەیەوە بە ڕۆژنامەی نەشناڵی ئیماراتیان وتووە تا ئەم کاتەش لە دانووستانەکان لەگەڵ دیمەشق نەگەشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام سەرەتای دانووستانەکان بەوە دەستی پێ کردووە کە ڕێگری بکرێت لە هاتنی میلیشیا توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا بۆ ناو شاری مەنبەج.

تورکیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات که‌ کاره‌ساتی داگیر کردنی شاری عه‌فرین له‌ شاره‌ کوردییه‌کانی دیکه‌ی سووریا دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی کوردی سووریا و ده‌وله‌تی ناوه‌ندی زیاتر له‌ یه‌کتر نزیک ببنه‌وه‌.

News Code 24047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =