به ‌بێ ئۆجه‌لان پڕۆسه‌ی ئاشتی کورد و تورک نایه‌ته‌دی

که‌سایه‌تی دیاری کورد، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ میانه‌ی یادداشتێک ئاماژه‌ی دا که‌ ته‌نیا ڕێگه‌ی ده‌رباز بوونی تورکیا له‌م دۆخه‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان کورد و تورکه‌ که‌ ئه‌و پڕسه‌ش بێ ئۆجالان به‌ دی نایه‌ت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یه‌نی شه‌فه‌ق، سه‌لاحه‌دین دمیرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان ڕایگه‌یاند: ئۆجه‌لان له‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا به‌ ئیراده‌ی خۆی له‌ دڵه‌وه‌ وه‌های كرد كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا متمانه‌ی پێ بكات بۆیه‌ ‌بێ ئۆجه‌لان ئاشتی سه‌رناگرێت.

ده‌میرتاش كه‌ له‌ زیندا ئه‌م وتاره‌ی نووسیوه‌، زیادی کرد: ئۆجه‌لان به‌ تایبه‌تی له‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا به‌ هه‌ڵوێستی ئاشتییانه‌ی خۆی و به‌ پێشنیازه‌ گونجاوه‌كانی کارێکی وه‌های كرد كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا متمانه‌ی پێ بكات و لێی دڵنیا بێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی تێكدرا و هۆكاره‌ سه‌خته‌كانی پشت ئه‌وه‌، ئه‌مانه‌ هه‌موو له ‌بیر كران.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی سیاسه‌تی دیموكراتی، كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، ڕاگه‌یاندن و گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ڕێ و ڕێبازی ڕاست، به‌ زمان و شێوازێكی گونجاو ئه‌مه‌ وه‌بیر ڕای گشتیی توركیا و جیهان بێننه‌وه‌ که‌ ئۆجه‌لان له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی چ ڕۆڵێکی هه‌بوو.

ده‌میرتاش ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی ئاكه‌په‌ له‌ ئێمه‌ باشتر ده‌زانن كه‌ هێزی سیاسیی به‌ڕێز ئۆجه‌لان چه‌نده‌، هۆكاری گۆشه‌گیریشی هه‌ر ئه‌وه‌یه‌، كه‌واته‌ پێویسته‌ مرۆڤ خۆی ڕاده‌ستی زه‌ینییه‌تی شه‌ڕخواز، سیاسه‌تی سه‌ركوت كردن و دیلگرتن نه‌كات. ته‌نیا ڕێگه‌ی ده‌رباز بوونی تورکیا له‌م دۆخه‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان کورد و تورکه‌ که‌ ئه‌و پڕسه‌ش بێ ئۆجالان به‌ دی نایه‌ت.

ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ کورده‌ جه‌ختی کرد: له‌وانه‌یه‌ بڵێن بۆچی ئۆجه‌لان نه‌ک یه‌كێكی دیكه‌؟ ئه‌و كاته‌ پێیان بڵێن ئاشتی به‌ ڕێبه‌ره‌ دامه‌زرێنه‌ره‌كان، له‌ نێو پڕۆسه‌ مێژویییه‌كان به‌دی ده‌هێنرێت، له‌ نێو گه‌ل و سیاسه‌تدا، له ‌نێو هاوسه‌نگییه‌كانی هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌یییه‌كاندا وه‌ڵامی ئه‌مه‌ هه‌ن، نه‌ كه‌س ده‌توانێت ئه‌م ڕاستییه‌ نه‌بینێت، نه‌ ده‌شتوانن ئه‌م ڕاستییه‌ بگۆڕن.

News Code 24046

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =