ڕێز له‌ دوو موزسیانی ناسراوی کورد ده‌گیردرێت

به‌ پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی یوسف زه‌مانی مه‌راسمێکی ڕێز لێنان بۆ حه‌سه‌ن و حسه‌ین یوسف زه‌مانی له‌ ۱۴ی به‌فرانبار له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،حەسه‌ن و حسه‌ین یوسف زه‌مانی دوو موزسیانی ناوداری کوردن که‌ خزمه‌تی زۆر گه‌وره‌یان به‌ مۆسیقای کوردی و سونه‌تی له‌ ئێران کردووه‌. له‌م مه‌راسمه‌ بڕیار وایه‌ که‌ شاعران و موزسیانه‌ ناوداره‌کانی ئێران به‌شداری بکه‌ن و سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی هونه‌ری ئه‌م دوو برایه‌ لێدوان بده‌ن.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌ مامۆستایان خه‌لیل یوسف زه‌مانی ، ده‌کتور قه‌ده‌معه‌لی سه‌رامی، استاد عه‌لیره‌زا پوورئۆمید، سوهه‌یل مه‌حموودی،  دوکتر فه‌رهه‌نگ مشه‌عشه‌عی، فه‌رشید حیسامی، ژيوار شێخ ئویسلامي،  ئه‌مير عه‌باس زه‌فر و شه‌هريار ناسر ئبادی به‌شداری ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ مه‌راسمه‌که‌ ڕۆژی هه‌ینی ۱۴ی به‌فرانبار کاتژمێر ۵ی ئێواره‌ له‌ شه‌قامی ئینقلاب، هۆڵی نوور ده‌ست پێ ده‌کات.

News Code 24045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =